بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ دەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لە پارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەوەرێکی دیکەی نێوان ئەو دوو وەزیرە گفتوگۆکردنە لەبارەی هەماهەنگی نێوانیان لە بوارەکانی ئاسایش و هەواڵگری، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی هەریەکە لە عێراق و تورکیا دەبێتەوە.
باسی لەوەش کرد، ئامانجی عێراق لەم سەردانە بنیادنانی گفتگۆیەکە بۆ پێکهێنانی رێچکەیەکی نوێ لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.
Your Comment