ڕاگرتنی نەوتی هەرێم 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت ڕایگەیاندووە: ڕاگرتنی هەناردەی کردنی نەوتی هەرێم کوردستان 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی کوردستان چەند بڕگەیەكی لێدوانی كەمال محەمەد ساڵحی بڵاو كردۆتەوە كە تیایدا ڕایگەیاندوە: ڕاوەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان حەوت ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە و داواكەی عێراق لە دادگای ناوبژیوانانیی پاریس ڕەفتارێكی ناتەندروست و ناعەقڵانی بوو.
ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی كوردستان هیچ كێشەی نیە لەڕێگەی سۆمۆوە نەوتی هەرێم بفرۆشرێت و تێگەیشتنی باش هەیە و شاندی هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆدان، هیوادارم بگەینە رێككەوتن و دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكەینەوە. 

لەبارەی گرێبەستەكانیشەوە وەزیری سامانە سروشتیەكان ڕایگەیاندووە، گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان گرێبەستی دەستورین و لەچوارچێوەی عێراقی فیدرالیدایە هەروەها یاسای نەوت و غازی خۆی هەیە.

News Code 222600

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha