بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی دەروازە سنوورییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەوەش دوای ئەوەی چەند وەفدێکی هەرێم بۆ پرسی دەروازە سنوورییەکان سەردانی بەغدایان کرد.
ساماڵ عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشە لەنێوان ھەرێم و بەغدا کە ئەرکیان سەردانیکردنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان دەبێت تاوەکوو ئەو دەروازانەی مەرجەکانی بوون بە دەروازەیان تێدایە بە فەرمیی بناسێندرێن.
ناوبراو وتیشی، ئەو دەروازانەی کە مەرجی یاسایی دەروازەکانی دیکەی تێدا نەبێت دادەخرێت و مامەڵە بازرگانییەکانی رادەگیرێت.
ساماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە مامەڵە بارگانییەکان لە دەروازە سنوورییەکان دەگۆڕدرێت بۆ ئەو چوارچێوە یاساییەی کە عێراق دایناوە.
Your Comment