وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەسەر هێرش­کردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا هاتە دەنگ

بەشی جیهان- وه‌زاره‌تى به‌رگرىی ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌هێرشى سه‌ر دامەزراوە و هێزه‌کانیان له ‌عێراق هاته‌ده‌نگ ‌و هۆشداری ده‌دات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پات ڕایدەر سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا له‌لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆکى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقى ئاشکرا کردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: "په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌که‌ به‌مه‌به‌ستى بیرهێنانه‌وه‌ى پابه‌ندى ئه‌مریکا و عێراق بووه‌ بۆ پاراستنی کارمەندانی دیپلۆماسی ‌و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان ‌و دامەزراوەکانیان".

به‌وته‌ى ڕایده‌ر، "ئۆستن ئیدانەی ئەو هێرشەی کردووە کە شەوی ڕابردوو کراوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هەروەها پێشوازی لە لێدوانەکەی سوودانیش کردووه‌ کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئیدانەی هێرشەکەی کردووە و بە کردەوەیەکی تیرۆریستی وەسفی کردووە کە ئاسایشی ناوخۆی عێراق دەخاتە مەترسییەوە".

سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) وتوویه‌تى، "ئۆستن به‌ سوودانى وتووه‌، ئەمریکا مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بکات، بەرامبەر بەوکەسانەی کە هێرش لەدژی کارمەندانی ئەمریکا ئەنجام دەدەن.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا سو.دانى بۆ ئۆستن باسى له‌وه‌کردوه‌، "سەرجەم سەرکردە ئەمنییەکان ‌و بەرپرسانم ڕاسپارد.وه‌، لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی هێرشەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بکەن ‌و ئەنجامدەرانی هێرشەکەش ڕ.وبەڕ.وی دادگا بکەنەوە".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، "نزیکەی کاتژمێر ۴:۱۵ خولەکی بەیانی ڕۆژی هەینی، بە دوو موشەک هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا".

News Code 222639

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha