بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کردوە بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی هێزە ئەمنییەکان،کارمەندانی کۆمسیۆن و لایەنە سیاسییەکانی کردووە کە بەپێی قسەی ئەو "پەرۆش بوون بۆ رکابەرایەتی لە سنووری یاسادا."
سوودانی جەختی کردۆتەوە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پابەندیی حکوومەت بووە بە بەجێهێنانی بەڵێنێکی خۆی کە لە بەرنامەی کاری حکوومەتدا هاتووە و هەنگاوێکی دیکەشە بەرەو لامەرکەزیەتی ئیداری و بەدیهێنانی خواستێک کە لە ساڵی ۲۰۱۳ەوە دواکەوتووە.
ناوبراو وتووشیەتی، دیارترین وێنەی سەرکەوتنی پڕۆسەکە خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردندا لە کەرکووک دەبینێتەوە کە لەساڵی ۲۰۰۵ەوە ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە لەو پارێزگایە پەکی کەوتووە.
Your Comment