عێراق
-
پێشنیارێکی مەسعوود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ئاشکرا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، مەسعوود بارزانى بە بافڵ تاڵەبانى وتووە ئەوان سوورن لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار و دواى بەدەستهێنانى ئەو پۆستە ئامادەن لەگەڵ یەکێتى قسە بکەن کە چیان لەبەرانبەردا پێ دەدەن.
-
ژمارەیەک حەشارگەی داعش له کەرکووک خاپورکران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵ کردنی پێگەکانی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک ئەنجام دا.
-
عەممار حەکیم دەستپێشخەرییەکی نۆ خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی لە عێراق دەخاتە ڕوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەستپێشخەرییەکی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی بڵاو کردەوە.
-
لە پێوەندیێکی تەلەفۆنیدا ئەمیر عەبدوڵاهیان هاوتا عێراقییەکەی بانگهێشتی ئێران دەکات
بەشی ئێران- وەزیرى دەرەوەى عێراق لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە داوەت کرا، بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
-
بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ لە رێگەی درۆن و مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەى ئاسمانی عەین ئەسەد لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار.
-
شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی عێراق دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە.
-
شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیێنداروێک لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر کەورگۆسک بڵاو دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەولێر و مووشەکەکانیش لە دەروازەی حەمدانییەوە هەڵدراون.
-
شاندی باڵای یەکێتی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی کرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
-
ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان:
پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە حزبەکەی خوازیاری ئەمەیە کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.
-
ئەمریکا بۆ ماوەیێکی دوور و درێژ لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەمێنێتەوە
بەشی جیهان- جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایدەگەیێنێت، هێزەکانی وڵاتەکەی درێژە بە مانەوەی خۆیان لە عێراق و سووریا دەدەن بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە هەوڵی هاوبەشەکانیان بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی داعش.
-
دەزگای گشتیی کاروباری مین:
ڕووبەری 255 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی هەرێمی کوردستان لە مین پاک نەکراوەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان دەڵێت ڕووبەری 255 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی هەرێمی کوردستان لە مین پاک نەکراوەتەوە.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: ئەگەر لەگەڵ پارتی ڕێککنەکەوین، لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی بیانی ڕێێکەوتن دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردایەتییەکی یەکێتی هۆشداریی به پارتى دهدات و ڕایدهگهیهنێت، پارتی بەمشێوەیە سزای خەڵک بدات لەگەڵ بەغدا و دهوڵهتانى ترى دهرهوهى عێراقیش ڕێکدەکەوین.
-
سەرکردەیێکی رەوتی سەدر:
موقتەدا سەدر سوورە لەسەر پێکهێنانى حکوومەتی زۆرینە لە عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی رەوتی سەدر دەڵێت رەوتی سەدر بەشدار نابێت لە هیچ حکوومەتێکی رێککەوتن و سورە لەسەر پێکهێنانى حکومەتێکی زۆرینە.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ چەند لایەنیکی جیاوازدا دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و گرێبەستە نەوتییەکانی خستەبەر باس.
-
بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسی عێراق چوارچێوهی ههماههنگی دهستپێشخهرییهکهی بڵاوکردهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوهی ههماههنگی له بهیاننامهیهکدا ناوهڕۆکی دهستپێشخهریهکهی بڵاوکردهوه و داوا دهکات فراکسیۆنێکی گهوره له پهرلهمانی عێراق له نێوان رهوتی سهدر و چوارچێوهی ههماههنگی و هاوپهیمانهکانی پێکبهێنرێت.
-
وەزارەتی پلاندانان ژمارەی دانیشتوانی عێراق ئاشکرا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، ژمارەى دانیشتووانى عێراق 41 ملیۆن و 190 هەزار کەسە.
-
جۆبایدن لە نامەیێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی جەخت له پشتگیریى ئهمریكا بۆ ههرێمى كوردستان دەکات
بەشی جیهان- باڵیۆزى ئهمریكا له عێراق له ههولێر سهردانی سهرۆكی ههرێمی كوردستانی كرد و نامهیهكی جۆ بایدن، سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی پێگهیاند، كه تیایدا كه تیایدا جهخت له پشتگیریى ئەمریکا بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان كراوهتهوه.
-
پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە نەینەوا کرد
بەشی تورکیا- لە دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا هێزەکانی تورکیای تێدا جێگیرن.
-
مەسروور بارزانی: دەتوانین غاز بۆ ئەوروپا و بازاڕەکانی جیهان دابین دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان، رایگهیاند، بەردەوام دەبن لە دروستکردنی وێستگەی وزەی زیاتر و وزەی پاک بۆ داهاتوویەکی بەهێز، کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەبێت بە سەرچاوەیەکی وزەی گرنگ بۆ ویست و خواستی جیهانیی، کە بەردەوام لە زیادبووندایە.
-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەنە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەنە و بەو پێیەش ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.
-
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
محەمەد حەلبووسی سەردانی تاران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی 27ـی ئادار سەردانی تاران بکات.
-
پارتی دیموکرات: لێدوانی نوێنەران و ئەندامانی حزب، گوزارشت لە هەڵویستی ئێمە ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی لێدوان و هەڵوێستی سێ پەرلەمانتارییەوە لە بەغداد هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت کە ئەو سێ پەرلەمانتارە گوزارشت لە ڕای شەخسی خۆیان دەکەن نەک حزبەکەیان.
-
مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبووسی پاش پێکهێنانی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمانی گفتوگۆیێکیان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبووسی پاش پێکهێنانی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمانییان لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا تاوتوێ کرد.
-
هاوپەیمانیەکەی پارتی و سەدر و سونە، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانیان دیاری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-هاوپەیمانی سێ قۆڵی (سەدر و پارتی و سوننە) هاوپەیمانی (ڕزگاريی نیشتمان)یان ڕاگەیاند و كاندیدی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریان دیاریكرد.
-
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان هێشتاش وەک خۆی ماوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەعفەر شێخ مستەفا رایدەگەیێنێت، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆڵی کارای هەبووە لە کۆکردنەوەی لایەنەکان، بەڵام بەداخەوە هەوڵەکانمان بێئەنجام بوون، هەروەها پێیوایە یەکڕیزیی کورد "تەنیا درووشم" بووە لای لایەنە سیاسییەکان و نەبووەتە کردار.
-
دادگاى فیدراڵى عێراق سکاڵاکانى دژى بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد تاوتوێ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدارڵی عێراق ڕۆژی پێنج شەمەی داهاتووی دیاریکرد بۆ بڕیاردان لەسەر دوو داوا کە دژى بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد بەرزکراونەتەوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: گهیشتووینهته قۆناغی كۆتایی ڕێککەوتنی ئەتۆمی
بەشی ئێران- وەزیرى دەرەوەى ئێران و هاوتا عێراقییەکەى بەتەلەفۆن قسەیان کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
-
لە هێرشێکی داعشدا سەربازێکی عێراقی کیانی لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو داعش لە سنووری قەزای داقوق لە باشووری کەرکووک هێرشیانکردەسەر بازگەیەکی سوپای عێراق، بەوهۆیەش سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا.
-
100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێر و سلێمانییان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە.
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
دهسهڵاتى ههرێم دهستهوهسانه لهچارهسهر کردنى قهیرانهكان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهمیندارى گشتى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان ڕایگهیاند، ئهم سوكایهتیهى بهخانهنشینان دهكرێت لوتكهى فهشهلو عارهو دهبێت دهسهڵات بوێرانه بڕیاربدات دهستلهكاربكێشێتهوه