عەممار حەکیم دەستپێشخەرییەکی نۆ خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی لە عێراق دەخاتە ڕوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەستپێشخەرییەکی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە پەیامێکدا باسی لەوەکردووە، پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدار دەبن لە حکوومەت دیاربن و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە پەرلەمان دیاربن تا شکستهێنانی کارنامەکەی بەسەر هەموواندا گشتگیر نەکرێت.

هەروەها پێشنیاز دەکات زۆرینەی نیشتیمانی حکوومەت پێکبهێنێت کە لە زۆرینەی شیعەکان، سوننە و کورد پێکدێت و کەمینەیەکیش لە هەموو پێکهاتەکان هەبێت بۆ ئەوەی رۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئەرێنی لە رێگەی پەرلەمانەوە بگێڕێت، بەڵام "پێویستە گەورەترین فراکسیۆنی شیعە لە پەرلەمان پێکبهێندرێت بۆ پشتیوانی کردنی حکوومەت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەگوێرەی دەستوور هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری مەرجدار کراوە بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان، بۆیە ئەو لایەنانەی دەیانەوێت حکوومەت پێکبهێنن، پێویستە دەست بکەن بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە نیشتمان.

ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی عەممار حەکیم پێکهاتووە لەچەند خاڵێک لەوانەش داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە بەبێ مەرج لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و قەیرانی سیاسی تێپەڕێنن، هەروەها داوا دەکات سێ سەرۆکایەتییەکان لەنێوان پێکهاتەکاندا بە جیا یەکلایی بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ئەوانەی بەشداریی حکوومەت دەکەن ببنە بەشێک لە هاوپەیمانی زۆرینەی پەرلەمان و پشتیوانی حکوومەت بن، هەروەها حکوومەتی نوێ کارنامەیەکی روون و ماوەیەکی دیاریکراوی هەبێت، داواش دەکات ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی عێراق پۆست لەناو لیژنەکانی پەرلەماندا وەربگرێت.

News Code 5666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha