بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له ماسیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق كرد، باڵیۆزى ئه‌مریكا نامه‌یه‌كى سه‌رۆك جۆو بایدنى گه‌یانده نێچیرڤان بارزانى كه تیایدا جه‌خت له پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ردولا دۆخى سیاسیى عێراق، هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى سیاسى و كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشنبینییه‌كانیان بۆ داهاتووى پڕۆسه‌ى سیاسی‌یان له وڵات تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر پێویستیى هه‌بونى سیسمێكى حوكمڕانیى ته‌ندروست له عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه و هاوبه‌شیى راسته‌قینه و پابه‌ندیى به ده‌ستور و بنه‌ماكانییه‌وه كه ته‌نیا ڕیگه‌یه بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى و جه‌ختیان له گرنگیى بنیاتنانى متمانه و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، گفتوگۆى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا و كارى پێكه‌وه‌یى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ و دۆخى ئۆكرانیا و كاریگه‌رییه‌كانى و وتوێژى ڤیه‌ننا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
Your Comment