بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مشه‌و دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و ئەخلاقیی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێشتا ئامادەیی دیالۆگی جددی و بنیاتنەرانەیه لەگەڵ هەموو کوتلەکان و سەربەخۆکان، بۆ دەرچون لە قه‌یرانی سیاسی، داوا له هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که دڵسۆزن بەرپرسیارێتی سه‌ر شانیان جێبه‌جێ بکه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تێڕوانینی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قه‌یرانه سیاسیە ڕادەگەیەنێت و داوا ده‌کات له پێناو پابەندبوون بە مەرجە دەستورییەکان و پاراستنی مافی کەمینەکان، فراکسیۆنێکی گەورە لەنێوان رەوتی سەدر و هاوپەیمانەکانی، هەروەها ئەو لایەنانەی کە لەگەڵ چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگیدان بەیەکەوە پێکبهێندرێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "دوای راگەیاندنی فراکسیۆنی گەورە لەڕووی ژمارەوە، ئەوکاتە رازین لەگەڵ رەوتی سەدر و لەڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە کاندیدی سەرۆک وەزیران لەسەر بنەمای کارامەیی و لێهاتویی دیاری بکەین".
روونیشیکردوه‌ته‌وه، ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا چاودێری حکومەت دەکات و بەرپرسیاری دیاریکردنی هەڵەکان و زیادەڕۆییەکانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، دەتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
Your Comment