بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەریەکە لە عماد باجلان پەرلەمانتاری پێشوو و مهدی عبدالكریم و وەفا كەریم کە سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کاتی بەشدارییان لە بەرنامە و لێدوانی میدیایی لێدوانی توندییان لە بارەی بەشێک لە هێزە سیاسیەکان داوەوە ئەوەش نیگەرانی ئەو هێزە سیاسیانەی لێکەوتەوە و نیگەرانیەکەشیان گەیاندوەتە پارتی.
لەلایەکی تروە و لە دوای هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر و راگەیەنراوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ لە ئەستۆگرتنی هێرشەکان، ئەو سێ پەرلەمانتارە چەند جارێک هێرشی توندییان کردۆتەوە سەر ئێران و لیدوانی توندیان داوە لە دژی ئێران و هێزەکانی نزیک لەو وڵاتە.
لە بەرامبەردا ئەمڕۆ لە ڕێگەی پەیامێکەوە پارتی دیموکراتی کورستان ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو سێ پەرلەمانتارە گوزارشت لە ڕاو بۆچونی کەسیی خۆیان دەکەن و هیچ کات گوزارشت لە ڕای حزبەیەکان و فراکسیۆنی پارتی ناکەن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
Your Comment