بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23ی ئاداری 2022 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوا هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی رزگاریی نیشتمانی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.
Your Comment