موقتەدا سەدر سوورە لەسەر پێکهێنانى حکوومەتی زۆرینە لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی رەوتی سەدر دەڵێت رەوتی سەدر بەشدار نابێت لە هیچ حکوومەتێکی رێککەوتن و سورە لەسەر پێکهێنانى حکومەتێکی زۆرینە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەلرەبیعی سەرکردە لە رەوتی سەدر بە کەناڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەیەوێت چاکسازی لە پرۆسەى سیاسی عێراقدا بکرێت کە ببێتە هۆی دابین کردنى خۆشگوزەرانى بۆ هاوڵاتیای عێراق، بۆیە پێیوایە بەبێ حکوومەتى زۆرینە ئەو خواستە نایەتە دی ئەگەر حکوومەتێک بێت بە سازان پێکهێنرابێت.

ئەلرەبیعی ئەوەى خستووەتەڕوو کە داواکاری سەدر لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکوومەت مانای پاشەکشەى سەدر نیە لە پێکهێنانی حکوومەت، بەڵکوو دەیەوێت هەلێک بدات بە چوارچێوەکە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە.

سەرکردەکەى رەوتى سەدر وتیشى: "رەوتی سەدر نایەوێت پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەکبخات، بەڵکوو دەیەوێت حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبهێنێت و هەل بدات بەو لایەنانەی پێشنایار و چارەسەریان هەیە".

News Code 5614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha