لە پێوەندیێکی تەلەفۆنیدا ئەمیر عەبدوڵاهیان هاوتا عێراقییەکەی بانگهێشتی ئێران دەکات

بەشی ئێران- وەزیرى دەرەوەى عێراق لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە داوەت کرا، بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، هەردوو وەزیر جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە پەلە بکرێت لە جێبەجێ کردنى رێکەوتنەکانى نێوانیان.

بەپێی راگەیێندراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران داوەتنامەیەکی ئاراستەی هاوتا عێراقییەکەی کردووە، بۆ ئەوەی سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

News Code 5664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha