پێشنیارێکی مەسعوود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ئاشکرا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، مەسعوود بارزانى بە بافڵ تاڵەبانى وتووە ئەوان سوورن لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار و دواى بەدەستهێنانى ئەو پۆستە ئامادەن لەگەڵ یەکێتى قسە بکەن کە چیان لەبەرانبەردا پێ دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاڵاو عەلى عەسکەرى بە تەلەفزیۆنى فەرمیى حزبەکەى وتووە، لەدوا کۆبوونەوەى نێوان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى لە شوباتى ئەمساڵ باسى پۆستى سەرۆک کۆمار کراوە و بارزانى سووربووە لەسەر ئەوەى دەبێت ئەو پۆستە بۆ پارتى بێت.

شاڵاو عەلى عەسکەرى وتیشى بافڵ تاڵەبانى وتوویەتى باشە ئاساییە ئەو پۆستە بۆ ئێوە، بەڵام لەبەرانبەریدا چى، بارزانیش وتوویەتى کەى پۆستەکەیان وەرگرت قسە لەسەر ئەو پرسە دەکەن.

کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی یەکێتى دەڵێت "ئەمە خۆ هەڵخەڵەتاندن بوو، قابیلە خۆمان بچینە ناو ئەو تۆڕەوە کە بۆمان ئامادەکرابوو، رێگەنادەین پارتى خەڵکمان بۆ تەعین بکات".

ناوبراو دەشڵێت: "ئەوان ڤیتۆیان لەسەر بەرهەم ساڵح هەبوو، ئێمە بەوە رازى نابین و نوێنەرى خۆمان، خۆمان دیارى دەکەین".

شاڵاو عەلى عەسکەرى پییوایە ئەگەر دۆخەکە بگاتە دوو ئیدارەیی واتە قۆناغى شەڕ، "ئێستا لەقۆناغى سەرەتاى ئەو پڕۆسەیەداین، چوونکە پارتى لە کەناڵى فەرمى خۆیەوە یەکێتى تۆمەتبار دەکات".

News Code 5689

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha