شاندی باڵای یەکێتی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی کرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی بڵاوی کردەوە لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرا کە وەک دەرچەیەک بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراق پێشکەشکرا.

لە درێژەی کۆبوونەکەدا هەردوولا جەختییان لەوە کردەوە کە دەبێت دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەیەک دابڕێژرێت کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکات و زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بهێنێتە ئاراوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا.

هەروەها هاوکات بێت لەگەڵ داواکارییە رەواکانی خەڵک و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات و لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بێت.

News Code 5651

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha