شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاندووە: دانوووستاندنی شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیانە کە لە سەرەتای پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ بەغدا دەستمان پێکردووە.

جووتیار عادل هەروەها رایگەیاندووە: بڕیارە شاندەکە رۆژی دووشەممە 11-4-2022 سەردانی بەغدا بکات و یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی شاندەکەش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کە هەمان ئەو شاندەی پێشتر گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق کردووە دەبێت، پرسی نەوتە.

News Code 5653

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha