بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردوەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو لە دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا کە تێیدا بنکەیەکی سەربازی تورکیای تێدا جێگیرە.
ئاشکراشیکردوە، دوو مووشەک لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و سێ مووشەکی دیکەش لە چیای باشیک کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
Your Comment