بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ لە رێگەی درۆن و مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەى ئاسمانی عەین ئەسەد لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەمڕۆ هەینی لەوە بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە: "کاژێر 01:46 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 8-4-2022، سیستەمی بەرگریی ئەمریکا فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی بە ئاسمانی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق خستە خوارەوەگ.

سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە و سەرجەم سەرباز و کارمەندانی بنکەکە سەلامەتن.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاماژەی بەوەداوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بنکەى عەین ئەسەد لە ئەنبار، 180 کیلۆمەتر لە خۆرئاواى بەغداوە دوورە، یەکێکە لە بنکەکانى سوپاى ئەمریکا لە عێراق.

News Code 5658

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha