بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدلزهرە هنداوى وتەبێژى وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى: "زیادبوونى دانیشتووان سروشتییە، ژمارەى دانیشتوانى بەغدا هەشت ملیۆن و 750 هەزار کەسە و موسڵ چوار ملیۆن و بەسرە سێ ملیۆن".
وتیشى بەپێی پێشبینییەکان ژمارەى دانیشتووان لەساڵى 2050 دەگاتە 80 ملیۆن.
هنداوى باسى لەوەشکرد، رێژەى لەدایکبوون رووى لەکەمبوونەوە کردووە و لەدوو ساڵى رابردوودا نزیکەى دوو ملیۆن و 600 هەزار منداڵ لەدایکبوون.
Your Comment