لە هێرشێکی داعشدا سەربازێکی عێراقی کیانی لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو داعش لە سنووری قەزای داقوق لە باشووری کەرکووک هێرشیانکردەسەر بازگەیەکی سوپای عێراق، بەوهۆیەش سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک رایگەیاند، هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بازگەیەکی فەوجی سێ لە لیوای 45ی سوپای عێراق بەئامانج گرتوە کە لە گوندی ( البو محمد) بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکە هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەنجامی هێرشەکەش بۆ سەر بازگەکەی سوپای عێراق، سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.

لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبوونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بوونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیاد کردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندووە.

News Code 5497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha