-
میت تیرۆر کردنی فەرماندەی YJA-Star لە ناوچەی مەتینا ڕادەگەیەنێت
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەی لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق ئەنجامیدا هولیا مەرجەن فەرماندەی YJA-Star لەلایەن هێزەکانیانەوە کوژراوە.
-
بەرەی تورکمانی دەستپێشخەرییەکی شەش بڕگەیی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خستەڕوو.
حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەک بە ناوی "تێڕوانینی کەرکووک ۲۰۲۴ - ۲۰۲۸" ڕادەگەیەنن کە لە چەند رێرەوەێکی دانوستانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکووک پێکهاتووە.
-
وهزیری دارایی دهسهڵاتی تهمویلکردن له سلێمانییهوه دهباتهوه بۆ ههولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاوات شێخ جهناب وهزیری دارایی و ئابووری ههرێمی کوردستان تهمویلکردنی بانکه بازرگانییهکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لهرێگهی لقی سلێمانی بانکی ناوهندیی ههرێمهوه ڕادهگرێت.
-
نێچیرڤان بارزانی:
کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری لەبارەوە درا "سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری کێشەکان" لەنێوان هەولێر و بەغدا.
-
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی دەستە حەشدی شەعبی جەختی لێدەکەنەوە:
دەبێ پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندیی باڵای عێراق ئەولەویەتی هەمووان بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، ۲۰۲۴/۱/۱۴ لە دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كۆ بووەوە.
-
بارزانی و سوودانی پهيوهندييهکان ههولێر و بهغدا تاوتوێ دهکهن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان له بهغدا لهگهڵ محهمهد شياع ئهلسوودانى، سهرۆک وهزيرانى عێراقى فيدراڵى کۆ بووهوه.
-
سهرۆكی ههرێم و باڵيۆزى ئهمريكا ڕهوشى سياسى عێراقیان تاوتوێ كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له بهردهواميى ديدار و كۆبوونههكانيدا له بهغدا، لهگهڵ ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمريكا له عێراق كۆ بووهوه.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات بەزووترین کات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت
جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی ئاسانکارییەکانمان کرد بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
-
نووری مالکی:
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووری مالکی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، "ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت."
-
ئهنجومهنى سهرتاسهرى مامۆستایانى ناڕازى داوای خۆپیشاندانى بهرفراوان له گشت ناوچهکان دهکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنى سهرتاسهرى مامۆستایانى ناڕازى ئەمڕۆ یهک شهممهى وهک وادهى خۆپیشاندانى فراوان لهگشت ناوچهکانی هەرێمی کوردستان دیارى کرد.
-
چالاکترین و ناچالاکترین خولەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕووی یاسادانانەوە چالاکترین ماوەی پەرلەمانی کوردستان بووە، کە تێیدا ۸۹ یاسا پەسەند کراوە، بەڵام خولی چوارەم ناچالاکترین خولی پەرلەمانی کوردستان بووە و تەنها ۳۱ یاسا دەرکراوە.
-
لە ماوەی شەش مانگدا:
۵۳ جار لە عێراق و ۷۷ جار لە سووریا هێرش کراوەتە سەر هاوپەیمانان
بەشی جیهان- پات ڕایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ژمارەی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا گەیشتووەتە ۱۳۰ هێرش.
-
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:
دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکی پەکەکە لەنێو ئاگردا سووتان
بەشی تورکیا- لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا لە دەڤەری بەرگارە دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکی چەکدارانی پەکەکە سووتان.
-
وەزیری گواستنەوەی عێراق:
پاش ساڵانێک وەستان، شەمەندەفەر دەگەڕێتەوە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دوای ساڵانێک وەستانی، شەمەندەفەر دەگەڕێتەوە پارێزگای کەرکووک.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
تەنها بەغدا دەتوانێت بڕیار لەسەر مانەوە و کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بدات
بەشی جیهان- فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند تەنها عێراق دەتوانێت بڕیار لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق یا رۆیشتنیان بدات.
-
چیدی عێراق قەرزی ۷۰۰ ملیۆنی ڕەوانەى هەرێم ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیای فەرمیی گۆڕان "کەى ئێن ئێن" بڵاوی کردەوە عێراق هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بە قەرز ڕەوانەى هەرێم ناکات.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت پەنا بۆ دادوەر ستیڤن دەبات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوکات لهگهڵ دهستپێکردنهوهی گفتوگۆکان لهگهڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق سهبارهت به یاسای نهوت و غاز، حکوومەتی ههرێمی کوردستان بۆچوونی دادوهرێکی بهناوبانگ بڵاو دهکاتهوه که پشتیوانی ئهوه دهکات حکوومەتی ههرێم دهسهڵاتی بهسهر کهرتی نهوت و غازی خۆیدا.
-
بەرپرسێکی تەڤگەری ئازادی: رێگریکردن لە کارەکانمان بە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری گەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەستەی دیبلۆماسیی تەڤگەری ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراقیان کردووە و باسیان لە بابەتی رێگری کارکردن لە پارتەکەیان لە دوو پارێزگای کوردستان کردووە.
-
هاوكاریەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا ساڵی ۲۰۲۶ بە تەواوەتی كۆتاییانپێدێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هاوكاریەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تا ساڵی ۲۰۲۶ بە تەواوەتی كۆتاییانپێدێت.
-
ڕاوێژکاری نێچیرڤان بارزانی:
ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبن.
-
دەستپێشخەریی نوێی بەرەی تورکمانی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەی تورکمانی دەستپێشخەرییەکی شەش بڕگەیی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خستەڕوو.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات بەزووترین کات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت
بەشی جیهان- نەتەوەیەکگرتووەکان جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا.
-
گۆڕان:
دەستگیرکردنی کاسبکارەکەی هەولێر ئاماژەیە بۆ پاشەکشێی دیموکراسی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی ئەو کاسبکارەی هەولێر ئاماژەیە بۆ پاشەکشێی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان.
-
توركیا ساڵی ڕابردوو زیاتر ۱۵۰۰ هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان
بەشی جیهان- رێكخراوێكی ئەمریكی ڕایگەیاندووە لە ساڵی ڕابردوودا توركیا زیاتر لە ۱۵۰۰ جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان.
-
مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان:
بەگیرفانی خاڵییەوە ناگەڕێينەوە هۆڵەکانی خوێندن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند دەسەڵات هەموو هەوڵی خۆی خستۆتەگەڕ و دەیەوێت ئیرادەی مامۆستایان بشکێنێت.
-
کاردانەوەی توندی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ قسەکانی جێگری سەرۆکی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی شێخ جەعفەر مستەفا دەداتەوە و داوای لێ دەكات بە خەڵكی كوردستان بڵێت چ دەستكەوتێكی هەبووە لەو ساڵانەی كە وەزیری پێشمەرگە بوویت.
-
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ:
چارهنووسی خاوەن نانەواخانەکەی هەولێر بۆ ڕای گشتی دهخهینهڕوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی دهستهی مافی مرۆڤی ههرێم ڕایگهیاند، بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و مافی مرۆڤی ڕاسپاردووە سهردانی ئاسایش بکهن بۆ ئهوهی چارهنووسی گهنجه دهستگیرکراوهکه ئاشکرا بکهن.
-
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
بەرتەسک کردنەوەی ئازادی لە هەرێم گەیشتوەتە ئاستێکی خەتەرناک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەسەر دەستگیرکردنی خاوەن نانەواخانەکەی هەولێر بڵاو کردەوە و دەڵێت: ئەگەر دەسەڵات هێندەی ئەو نانەوایە هەستی بەرپرسیاریی هەبوایە، تێدەگەیشت چاکسازیی لە لووتکەی دەسەڵاتەوە دەکرێت.
-
ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکرات:
شێخ جەعفەر و حزبەکەی دەیانویست شکست بە کابینەی نۆیەم بێنن، بەڵام شکستیان هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی وەڵامی شێخ جەعفەر مستەفا دەداتەوە و ئاشکرای دەکات کە شێخ جەعفەر لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هەوڵی شکستهێنانیان بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوە.
-
بەرپرسی لقی سێی پارتی:
لەئێستا بەدواوە پارتی و یەکێتی بەیەکەوە کار دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ وهفدێكى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک سەردانی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک كرد.