تەنها بەغدا دەتوانێت بڕیار لەسەر مانەوە و کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بدات

بەشی جیهان- فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند تەنها عێراق دەتوانێت بڕیار لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق یا رۆیشتنیان بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتێکیدا لەگەڵ کەناڵی "العربیە"، ڕایگەیاندووە: "نامانەوێ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا ئاڵۆز بێت و لەپێش دانوستانەکانمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ کشانەوەی هێزەکانیان، دەبێت پێش هەموو شتێک ناوخۆی وڵات ئارام بێت و پاشان بەپێی بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان بڕیار بدرێت لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یان دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لەناو خاکی عێراقدا".

ناوبراو ئەوەشی وتووە: "تەنها عێراق دەتوانێت بڕیار لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق یا رۆیشتنیان بدات، هێزەکانی هاوپەیمانانیش لەسەر داوای حکوومەتی عێراقی لەوڵاتەکەدا بوونیان هەیە".

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: "چەند مانگێک پێش ئێستا وەفدێکی سەربازی عێراقی سەردانی واشنتۆنی ئەمریکایان کردووە، بەڵام لە ئێستادا دانوستانەکان سەبارەت بەم بابەتە ڕاوستاوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دووبارە دەستدەکەینەوە بە دانوستانەکانمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا".

لەبارەی هێرشە درۆنیەکانییشەوە، فوئاد حسێن دەڵێت: "بەغداد لەگەڵ ئاشتی و ئارامی وڵاتدایە و ئەم خواستەشمان بە ئەمریکییەکان ڕاگەیاندوە، هەر وەک چۆن ئەوەشمان بە ئەمریکییەکان وتووە کە ڕووداوەکانی ئەم ماوەیەی پێشوو مایەی قبووڵ کردن نین".

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی وتووە "بەشێک لەو کێشانەی کە بەرۆکی عێراقی گرتووە، پەیوەستە بە کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا، بێ‌گومان ئەو کێشانەش لەناوخۆی عێراقدا ڕەنگی داوەتەوە، هەروەها بەشێکی دیکەی کێشەکان پەیوەستن بەوڵاتانی دراوسێ و لەمبارەیەوە بەغداد بەمەبەستی گەیشتن بەڕێکەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران، چەند گفتۆگۆیەکی چڕی لەگەڵ لایەنی تورکیادا ئەنجام داوە".

ناوبراو وتیشی: "بەهیچ شێوەیەک رێگە بە هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی نادەین ئاسایشی وڵات بخەنە مەترسییەوە".

News Code 222850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha