بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى سه‌ردانى وهفدێكى مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک بۆ لقی سێى پارتی، هەردوو لایەنەکە كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی هاوبەشیان ئه‌نجامدا، محەممەد کەمال به‌رپرسى لقى پارتى له ده‌ستپێكى كۆنگره‌كه‌دا وتى: "مژدە دەدەین لەئێستا بەدواوە بەیەکەوە کاردەکەین، به‌گوێره‌ى یاسا دەبێت لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەش پێکەوە کاربکەین و ڕێککەوتن بکەین، سەبارەت بە پۆستی پارێزگار كه تائێستا دیار نەکراوە".
ناوبراو گوتیشی، پاڵپشتیی خۆمان بۆ داواكارییه‌كانی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز ده‌ربڕی كه ئه‌و خانووانه موڵكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق نییه و له شاره‌كانی تر هه‌مان كێشه هه‌یه و چاره‌سه‌ر كراون، بۆیه پێویسته له كه‌ركووكیش چاره‌سه‌ر بكرێت.
لایخۆیەوە ڕەوەند مەلا مەحموود لێپرسراوی مەڵبەندی ۲ی یەکێتی لە کەرکووک وتى: ئێمه په‌یوه‌ندی جدی و باشمان له‌گه‌ڵ برادرهوانی پارتی هه‌یه و ئه‌مڕۆ بۆ پیرۆزبایی هاتووین بۆ لقی سێی پارتی و ئه‌وانیش به گه‌رمی پێشوازییان لێ كردین.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، گوتیشی "سەردانی سه‌رجه‌م لایەنە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت لە ناوچە کوردستانییەکان هەموومان بەیەکەوە کاربکەین و هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە، دەبێت لەسەرەتادا ناوماڵی خۆمان ڕێکخەین، دواتر هیچ لایەنێک لە حکوومەتی خۆجێی فەرامۆش ناکەین".
سه‌باره‌ت بهڕێککەوتنیش بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕەوەند مەلا مەحموود، ئاشكرایكرد، "هەموومان بە ئومێدێکی گەورەوه لەو بابەتە دەڕوانین و هەوڵی جدی دەدەین".
Your Comment