میت تیرۆر کردنی فەرماندەی YJA-Star لە ناوچەی مەتینا ڕادەگەیەنێت

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەی لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق ئەنجامیدا هولیا مەرجەن فەرماندەی YJA-Star لەلایەن هێزەکانیانەوە کوژراوە.

کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵۆ کەوتووە، میت ئۆپەراسیۆنێکی دژ بەو چەکدارانی پەکەکە ئەنجامداوە كە دەرکەوتووە لە تورکیا و باکووری عێراق بەشداریان لە ژمارەیەکی زۆر چالاکیدا کردووە دژ بە هێزە ئەمنییەکان.

میت تیرۆر کردنی فەرماندەی YJA-Star لە ناوچەی مەتینا ڕادەگەیەنێت

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: یەکێک لەو ئەندامانەی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی میت و سوپای تورکیادا کوژاروە هولیا مەرجەن بوو کە ناوە نهێنییەکەی "پەیمان باگۆک"ە و یەکێکە لە فەرماندەکانی YJA-Star.

میت تیرۆر کردنی فەرماندەی YJA-Star لە ناوچەی مەتینا ڕادەگەیەنێت

هەروەها دەرکەوتووە کە مەرجەن ٣٢ ساڵە لە ناو کادرانی شاخی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیادایە.

میت تیرۆر کردنی فەرماندەی YJA-Star لە ناوچەی مەتینا ڕادەگەیەنێت

News Code 222868

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha