پاش ساڵانێک وەستان، شەمەندەفەر دەگەڕێتەوە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دوای ساڵانێک وەستانی، شەمەندەفەر دەگەڕێتەوە پارێزگای کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، ڕاوێژکاری پارێزگای کەرکووک بۆ ئاوەدانکردنەوەیبە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: سەردانەکەی وەزیری گواستنەوەی عێراق بۆ کەرکووک گرنگ بوو، باس لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ بۆ کەرکووک کرا، لەوانە هێڵی شەمەندەفەری کەرکووک زیندوو دەکرێتەوە و کاری لەسەر دەکرێت، دوو گەراج بۆ گواستنەوە دروست دەکرێن کە یەکێکیان لە رێگەی بازنەیی کەرکووک و گەراجێکی دیکە لە خوارووی شاری کەرکووکە، هەروەها بڕیاردرا گواستنەوەی گشتی کارابکرێت و باس لە دروستکردنی چەند توونێلێکیش بۆ کەرکووک کرا.

ڕەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، "پێویستە شەمەندەفەر بگەڕێتەوە پارێزگای کەرکووک کە ساڵانێکە بەهۆی کردەوەی تێکدەرانەی تیرۆریستییەوە، وەستاوە. بەوپەڕی تواناوە کاردەکەین بۆ چاککردنەوە هێڵی ئاسنینی کەرکووک".

وەزیری گواستنەوەی عێراق هەروەها ڕایگەیاند، گواستنەوەی گشتی کە پاسی گواستنەوەیە پێویستە بگەڕێتەوە شەقامەکامی کەرکووک کە بابەتێکی جێی پەسندکراوی خەڵکە، بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییان کەمدەکاتەوە لە نرخی کرێدا، هەروەها جەنجاڵی هاتووچۆ و دەردانی گازی زیانبەخش کەمدەکاتەوە، بۆ ئەم پرۆژەیە لیژنەیەک پێکهێنرا لە دیوانی پارێزگەی کەرکووک و وەزارەتی گواستنەوە. هەروەها بۆ گواستنەوەی تایبەت، پێویستە گەراجێکی نوێ لە پارێزگەی کەرکووک دروست بکرێت.

هێڵی ئاسنی نێوان بەغدا - کەرکووک لە ۱۹۲۵ دروستکراوە، تاوەكو ساڵی ۲۰۰۳ كاریكردووە و ۱۵ پارێزگەی عێراقی بەیەكەوە بەستووەتەوە، جگە لە گەیاندنی گەشتیاران، كاری بازرگانیكردن و هێنان و هەناردەكردنی نەوت و گاز و كەرەستەی بیناسازی پێكراوە.

ئەو قسانەی وەزیری گواستنەوەی عێراق لەمیانەی ئەو سەردانەی بوون، کە رۆژی چوارشەممە ۱۱-۰۱-۲۰۲۴ بۆ کەرکووک کردی.

 یەکێک لەو شوێنانەی وەزیری گواستنەوە سەردانی کرد، فڕۆکەخانەی کەرکووک بوو، لەوبارەوە راکان جبووری، پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت نووسراوێکی پێشکێش کرد و تێیدا داوا دەکات لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق قسە بکات بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی کەرکووک شوێنی ئاڵوگۆڕی دراو (دینار، دۆلار و یۆرۆ) بکرێتەوە بۆ گەشتیاران و نەخۆش، خوێندکارانی دەرەوەی وڵات.

News Code 222851

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha