بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وەکەدا ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و ڕێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييهكان. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
Your Comment