بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ۱۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴، دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، سەعات ۱۳:۲۰ گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری بەرگارە لە نزیک گوندی دێرەش لە شارەدێی دێرەلووک لە ئامێدی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکییەوە کراونەتە ئامانج.
دژەتیرۆری کوردستان ڕوونی کردووەتەوە کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی پەکەکە سووتان و دوو چەکداریش بریندار بوون.
Your Comment