بەپێی هەوڵی کوردپرێس، پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات لە ۱۷ ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریا و عێراق کەوتوونەتە بەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان، هێزەکانی ئەمریکاش وەڵامی ئهو به ئامانجگرتنانهیان داوهتهوه بە هێرشکردنه سهر گرووپهكان لە سووریا و عێراق.
ناوبراو وتیشی، بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ۵۳ هێرشیان کراوەتە سەر و له سووریا ڕووبهڕووی ۷۷ هێرش بوونهتهوه.
ئهمریكا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نزیكهی ۲۵۰۰ سهربازی لە عێراق و نزیکەی ۹۰۰ سهربازی لە سووریا ههیه.
Your Comment