دەستپێشخەریی نوێی بەرەی تورکمانی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەی تورکمانی دەستپێشخەرییەکی شەش بڕگەیی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خستەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەک بە ناوی "تێڕوانینی کەرکووک ۲۰۲۴ - ۲۰۲۸" ڕادەگەیەنن کە لە چەند رێرەوەێکی دانوستانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکووک پێکهاتووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دەستپێسخەرییە ئۆفەرێکی پوخت بۆ گفتوگۆ سەرەکییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی چوارچێوەی گشتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەخاتەڕو، دەتوانرێت وەک تێروانینێکی نیشتمانی گشتگیر بۆ دابینکردنی ژیانێکی رێزدارانە بۆ خەڵکی پارێزگاکە.
حەسەن توران ئەوەشی خستەڕوو، دەستپێشخەرییەکەی بەرەی تورکمان لە شەش بنەمای سەرەکی پێکهاتوە کە بریتین لە:
۱- بنەمای دابەش کردنی دەسەڵات (جێبەجێ کردنی کارگێری هاوبەش).

۲- بنەمای ئاسایش و سەربازی.

۳- بنەمای زەوییە کشتوکاڵییەکان (نەهێشتنی ناکۆکی موڵک).

۴- بنەمای ئابوری و وەبەرهێنان (خزمەتگوزاری و پڕۆژەکان و کەرتی تەندروستی و کشتوکاڵی و پیشەسازی).

۵- بنەمای وزە و نەوت و گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی.

۶- بنەمای رۆشنبیری و گەشتیاری و پێکەوەژیان و ئاشتی مەدەنی.

News Code 222844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha