بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنیی عێراق و هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و هێرش و پەلامارەكانی داعش بۆ سەر هێزە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هاووڵاتییان، دوایین پێشهاتەكانی شەڕ و ئاڵۆزییەكان و كاریگەری و لێكەوتەكانی بەسەر ناوچەكەوە، تاوتوێ كران.
هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە دەبێ عێراق نەكەوێتە ناو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەرژەوەندیی باڵای وڵات، ئەولەویەتی هەمووان بێت. هەروەها هاوڕا بوون كە بەئامانجگرتنی پێشمەرگە و هێرشە درۆنییەكان لەسەر هەرێمی كوردستان، زیان بە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.
پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
Your Comment