چالاکترین و ناچالاکترین خولەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕووی یاسادانانەوە چالاکترین ماوەی پەرلەمانی کوردستان بووە، کە تێیدا ۸۹ یاسا پەسەند کراوە، بەڵام خولی چوارەم ناچالاکترین خولی پەرلەمانی کوردستان بووە و تەنها ۳۱ یاسا دەرکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئینستیتیوتی پەی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ڕۆژى ۱۹ی مانگی ئایار/۵ی ساڵی ۱۹۹۲ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدرا، له‌۴ی مانگی حوزەیران/۶ی ۱۹۹۲ یه‌كه‌م دانیشتنى ده‌ستپێكى خۆى گرێدا و ئه‌ندامه‌كانى سوێندى یاساییان خوارد، له‌ ماوه‌ی سى ساڵدا ۱۹۹۲-۲۰۲۲، پێنج خولى هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێكردووه.

په‌رله‌مانى كوردستان به ‌به‌راوردى ته‌مه‌نى خۆى و پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ و ئه‌و بۆشاییه‌ یاساییانه‌ى هه‌بون، له‌ماوه‌ى ۳۰ ساڵى ته‌مه‌نیدا، ته‌نها هەزار و ۲۲۸ دانیشتنى ئه‌نجام‌داوه‌، له‌ ڕووى دانیشتنه‌كانه‌وه‌ خولى سێیه‌م ۲۰۰۹-۲۰۱۳ چالاكترین خول بووه‌.

لە ماوەی چوار ساڵ و دوو مانگ و ۱۱ ڕۆژدا ۲۷۳ دانیشتنى ئه‌نجامداوه‌، ناچالاكترین خولیش خولى چواره‌م ۲۰۱۳-۲۰۱۸ بووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا ۱۰۴ دانیشتنى ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ له‌به‌رچاو بگرین كه‌ خولى چواره‌م دواى ئه‌وه‌ى رێگرى له‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى كرا ماوه‌ى دوو ساڵ په‌كى خراوه‌، ئه‌و كاته‌ خولى پێنجه‌م له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌بێت به‌ ناچاكترین خول كه‌ له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ته‌نها ۱۰۸ دانیشتنى ئه‌نجام‌داوه‌.

په‌رله‌مانى كوردستان به ‌به‌راوردى ته‌مه‌نى خۆى و پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ و ئه‌و بۆشاییه‌ یاساییانه‌ى هه‌بوون، له‌ ئه‌ركى یاساداناندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، له‌ماوه‌ى ۳۰ ساڵى ته‌مه‌نیدا، ته‌نها ۴۰۶ یاساى ده‌ركردوه‌.

به ‌به‌راوردى ته‌مه‌نى له‌كاردابوونى خوله‌كان له‌ ڕووى یاسادانانه‌وه‌ خولى دوه‌م ۲۰۰۵-۲۰۰۹ چالاكترین خول بووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ى ۴ ساڵ و ۶ مانگ و ۲۰ ڕۆژ توانیویه‌تى ۸۹ یاسا ده‌ربكات، ناچالاكترین خولیش خولى چواره‌م بووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ته‌نها ۳۱ یاساى ده‌ركردووه‌.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ له‌به‌رچاو بگرین كه‌ خولى چواره‌م دواى ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى كرا ماوه‌ى دوو ساڵ په‌كى خراوه‌، ئه‌و كاته‌ خولى پێنجه‌م له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌بێت به‌ ناچاكترین خول كه‌ له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ته‌نها ۳۹ یاساى په‌سه‌ند كردووه‌.

News Code 222855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha