بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و دوايين پێشهاته‌کانى ناوچه‌که و په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له کێشه و ئاڵۆزييهکانى ناوچه‌که کرده‌وه.
له ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆيهکى جددى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان و بابه‌ته‌کانى ديکه‌ى کارگێڕى و دارايى و ئابوورى کرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون که ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى کوردستان زيانمه‌ند بن. هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که ده‌بێ چارهيهکى يهکجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان هه‌بێت و تێکه‌ڵ به پرسه‌کانى ديکه نه‌کرێت.
چه‌ند بابه‌تێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment