سووریا
-
ماوە مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا درێژ کرایەوە
بەشی تورکیا- پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی ٣٧٥ پەرلەمانتار مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
-
چاودێرێکی پرسەکانی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
ئەو درۆنەی تورکیا کە ئەمریکا لە سووریا کردیە ئامانج درۆنی دەزگای هەواڵگریی میت بوو
بەشی جیهان- ئەلکساندیر مەککیور لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس ئاشکرای کرد کە ئەو درۆنە تورکییەی لەمدواییەدا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا خرایە خوارەوە درۆنی دەزگای هەواڵگریی تورکیا واتا "میت" بوو.
-
ئەردۆغان وەڵامی بایدنی دایەوە:
وتەکانی بایدن بوێری دەداتە هەسەدە کە سووریا دابەش بکات
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت، "ئەو چالاکییانەی ئەمریکا لەگەڵ درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا ئەنجامیان دەدات، مەترسییەکی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دروست دەکەن".
-
جۆ بایدن:
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا زیان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها ئاسایشی ئەمریکا ناو برد.
-
وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستانی سووریا تاوانی جەنگە
فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات ئامارێکی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر کوردستانی سووریا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت تورکیا ژێرخانی ئابووریی کوردستانی سووریای کردۆتە ئامانج.
-
بهڕێوبهرهیی خۆسەر سێ رۆژ ماتەمینی بەبۆنەی کوژرانی هێزەكانی ئاسایش راگەیاند
بەشی سووریا- بهڕێوبهرهیی خۆسەریی کوردستانی سووریا سێ رۆژ ماتەمینی بۆ گیان لەدەستدانی ۲۹ ئەندامی هێزەكانی "ئاسایشی رۆژئاڤا" راگەیاند.
-
کاردانەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی سووریا رایگەیاند، چین دژی بەکارهێنانی هێزە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
هێرشەکانی تورکیا لە باکووری سووریا ژێرخانە مەدەنییەکانیش دەکەنە ئامانج
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر كوردستانی سووریا رایگەیاند ئەو هێرشانە ژێرخانە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج.
-
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا:
ئەمریکا بەردەوامە لە دزینی نەوتی سووریا
بەشی سووریا- حکوومەتی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا نەوتى وڵاتەکەمان دەدزێت و دەیگوازێتەوە بۆ پێگە سەربازییەکانیان لە خاکى عێراق.
-
بەشار ئەسەد:
بەبێ دەستێوەردانی بیانی قەیرانی سووریا لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆتایی دێت
بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا رایگەیاند، ئەگەر دەستوەردانی بیانی نەبێت قەیرانی سووریا لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆتایی دێت.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
مەرجەکەی دیمەشق بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان ڕەت دەکەینەوە
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی داواکارییەکانی دیمەشق بۆ کشانەوەی دەستبەجێ لە خاکی سووریا، وەک مەرجێک بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات رەتدەکاتەوە.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە مەرجی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەکات
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا مهرجهكانى كشانهوهى له خاكى سووریادا ئاشكرا كرد و ڕایدهگهیهنێت، دهبێت ژینگەیەکی ئارام لەو ناوچانەدا دروست بکرێت.
-
کاروانێکی دیکەی سەربازیی تورکیا ڕەوانەی کوردستانی سووریا کرا
بەشی سووریا- هێزەکی دیکەی سەربازیی تورکیا لە رێگەی دەروازەی گرێ سپییەوە بەرەو ناوچەکانی عەین عیسا و خەفیە سالم لە باکووری رەققە بەڕێکەوتن.
-
مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان کۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
-
هێزەکانی ڕزگاریی عەفری کوژرانی ۱۵ چەکداری سەر بە تورکیایان ڕاگەیاند
بەشی سووریا- هێزەکانی ڕزگاریی عفرین لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە چالاکیەکیان لە دژی سەربازانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ۱۵ چەکداری سەر بە تورکیایان کوشتووە.
-
ئاسایشی کوردستانی سووریا گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی خۆی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە راگەیاند
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی درۆنێکی تورکیاوە، کە لەسەر رێگای نێوان شارەکانی قامشلۆ و عامودا، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج دوو ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەست دا.
-
تورکیا پشتیوانیی سەربازی نوێی ڕەوانەی سووریا کرد
بەشی تورکیا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی بە کەرەستەی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، ڕەوانەی ناوچەی ئاگربەست کرد، لە باکووری رۆژئاوای سووریا.
-
بەشار ئەسەد جارێکی تر جەختی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا کردەوە
بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، مەرجی دانوستان کردن لەگەڵ تورکیا کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە کەماوەی١٢ساڵە لەخاکی سووریان.
-
مەزڵوم كۆبانێ:
بارودۆخی دێرەزوور بەرەو سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەچێت
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، رایگەیاند بارودۆخی دێرەزوور بەرەو گەڕاندنەوەی ئاسایش و چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی دەچێت.
-
شاندێکی ئەمریکی هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دێرەزوور دەدات
بەشی سووریا- باڵیۆزخانهی ئهمریکا بۆ سووریا ڕایگهیاند، لەگەڵ شاندی هێزهکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) و هۆزهکانی دێرهزور کۆبوونهوه و لە کۆبوونەوەکەدا رێککهوتن کراوە کە شهڕ ڕابگیریەت.
-
چوار منداڵ بە هۆی هێرشێکی میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە بۆ سەر مەنبج گیانیان لەدەستدا
بەشی سووریا- لە هێرشێکی میلیشیا ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادا بۆ سەر گوندەواری مەنبج لە کوردستانی سووریا چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا.
-
شاندێکی ئەمریکی سەردانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سەربە تورکیایا لە سووریا کرد
بەشی سووریا- شاندێکی ئەمریکی سەردانی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریای کرد، ئەم سەردانەش بەیەکەم سەردانە لە دوای تێپەرینی 10 ساڵ بە سەر سەردانەکەی جۆن مەککەین سیناتۆری ئەمریکا.
-
لە مەنبج چوار منداڵ بەهۆی مینێکی چێندراو گیانیان لەدەستدا
بەشی سووریا- چوار منداڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو، لە گوندی قەرت ویران لە مەنبجی باکووری سووریا گیانیان لەدەستدا.
-
تورکیا پێگەکانی خۆی لە سووریا بەهێز دەکات
بەشی سووریا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی نوێیان رەوانەی ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن ئاگربەست لە باکووری رۆژئاوای سووریا کرد.
-
۵۰ ئۆتۆمبێلی بارکراو لە کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا گەیشتە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
بەشی سووریا- ئەمریکا ۵۰ ئۆتۆمبێلی بارکراو لە کەلوپەلی سەربازی و پێویستی لۆجیستی ڕەوانەی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی کرد لە دەڤەری دێرەزوور لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا.
-
وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی قاهیرە دەکات
بەشی سووریا- فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا، سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر دەکات و لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، سامح شوکری و پێنج ئەندامانی لیژنەی پەیوەندیدار بە کاروباری سووریا کۆ دەبێتەوە.
-
ئەمریکا باس لە ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا دەکات
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سەربە هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، تورکیا ۵ بۆ ۱۰ هەزار سەربازی لە سووریا جێگیر کردووە.
-
لە بۆسەیەکی داعشدا ۲۳ سەربازی سوپای سووریا کوژران
بەشی سووریا- لە هێرشێکی شانەکانی سەر بە رێکخراوی داعشدا لە بیابانەکانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، ۲۳ ئەندامی هێزەکانی سووریا کوژران و ۱۰ی دیکەش بریندار بوون.
-
بەشار ئەسەد داواکاریی سەرۆکی تورکیای بۆ کۆبوونەوە ڕەت کردەوە
بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا رایگەیاند، تاوەکوو تورکیا لەسەر خاکی وڵاتەکەی بێت ئەوا کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئەنجام نادات و پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە ئاسایی نابنەوە.
-
هێرشەکانی تورکیا کاریگەریی دەبێت لەسەر چالاکییە هاوبەشەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان
بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا، لە ڕێگەی راگەێنراوێکەوە، بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لایەنی گەرەنتیدەری ڕووسیای سەبارەت بە بۆردوومانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان سەرکۆنە دەکات.