وتەکانی بایدن بوێری دەداتە هەسەدە کە سووریا دابەش بکات

بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت، "ئەو چالاکییانەی ئەمریکا لەگەڵ درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا ئەنجامیان دەدات، مەترسییەکی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دروست دەکەن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چوارەم دیداری ئابووریی تورکیا-ئەفریقا کە لە ئیستەنبووڵ رێکخرابوو، لە بەشێکی وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر گوتەکانی دوێنێی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و گوتی: "ئەو چالاکییانەی ئەمریکا لەگەڵ درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا ئەنجامیان دەدات، مەترسییەکی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دروست دەکەن. ئایا لەگەڵ ئەمریکا لە ناتۆ پێکەوە نین؟ پێکەوەین. ئەمریکا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێمەی نەخستە خوارەوە؟ خستیە خوارەوە. کەواتە لە ناتۆدا چۆن پێکەوەین؟ چۆن دەتوانن شتی لەو جۆرە بکەن؟".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕوونکردنەوەیەی جۆ بایدن لەگەڵ "گیانی هاوپەیمانی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان تورکیا و ئەمریکا یەکناگرێتەوە و بوێریش دەداتە هەسەدە کە سووریا دابەش بکات".
سەرۆککۆماری تورکیا وتیشی، هەڕەشەی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەیان هەیە و هەربۆیە سوورن لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە".

News Code 222304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha