به‌ڕێوبه‌ره‌یی خۆسەر سێ رۆژ ماتەمینی بەبۆنەی کوژرانی هێزەكانی ئاسایش راگەیاند

بەشی سووریا- به‌ڕێوبه‌ره‌یی خۆسەریی کوردستانی سووریا سێ رۆژ ماتەمینی بۆ گیان لەدەست‌دانی ۲۹ ئەندامی هێزەكانی "ئاسایشی رۆژئاڤا" راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی دوێنێ تورکیا ئەکادیمیای هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای لە دێریکی کوردستانی سووریا و ناوچه‌ جیاجیاکانی چه‌ند شوێنێكی تریشی لە باکووری سووریا کردە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەیدا، به‌ڕێوبه‌ریی خۆسەریی هێرشەکەی تورکیای بە خوێناوی وەسف کردووە، "کە تیایدا ۲۹ ئەندامی هێزەکانی دژ به‌ ماددە هۆشبەرەکان شه‌هیدبوون و ۲۸ی دیکەش برینداربوون و برینی هەندێکیان سەخته‌".

لە راگەێنراوەکەدا بێدەنگیی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە بۆردوومانەکانی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا شەرمەزار كراوه‌، کە بەهۆیەوە دەیان قوربانی كه‌وتۆته‌وه‌ و زیانێکی زۆر بەر دامەزراوە گرنگه‌كان کەوتوون.

به‌ڕێوبه‌ریی خۆسه‌ریی داوای هەڵوێستێكی ڕوون لە كۆمه‌ڵگای نێودەوڵەتی دەکات، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی تورکیا دژ بە ناوچەکانی كوردستان  و هاووڵاتیانی سڤیل و هێزە سەربازییەکان، کە هەزاران قوربانیان لە شەڕی دژی داعش داوە.

News Code 222285

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha