هێرشەکانی تورکیا لە باکووری سووریا ژێرخانە مەدەنییەکانیش دەکەنە ئامانج

بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر كوردستانی سووریا رایگەیاند ئەو هێرشانە ژێرخانە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕووداوی راگەیاند: "هەڵوێستمان لەبارەی باکووری سووریا نەگۆڕاوە و ئەمریکا نیگەرانە لە کردە سەربازییەکانی باکووری سووریا، بەتایبەتیش ئەو کردە سەربازییانەی کاریگەرییان لەسەر کەسانی مەدەنی هەیە و ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و کاریگەرییان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ تێکشاندنی داعش هەیە."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد: ''هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕاوە و ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانی‌کردنی هێڵەکانی ئەو ئاگربەستەی کە هەیە.

میلەر وتیشی: ''گرنگە هەموو لایەنەکان رێز لە زۆنەکانی ئاگربەستە بگرن و بیپارێزن تاوەکوو سەقامگیری لە سووریا بەرەوپێشەوە ببەن و بەیەکەوە بۆ چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەم قەیرانە کاربکەن".

News Code 222269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha