مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٧٢ كاتژمێردا سوپای توركیا بۆردوومانی زیاتر لە ١٤٥ ناوچەی ئارامی كردووین كە وێستگەكانی كارەبا و ئاو و وزە و خوێندنگەكانی کردووەتە ئامانج".
کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە: "هێرشی ئەمدواییەی توركیا بەشێوەیەكی راستەوخۆ هەوڵ و توانای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری كردووەتە ئامانج، لە چوارچێوەی سیاسەتی دوژمنكاری بۆ پەكسختنی ژیانی هاوڵاتیان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا كردنه ئامانجی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كانه كه كاریان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و خزمه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌كه كردووە.
مەزڵووم کۆبانی دەشڵێت: "وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری تاوانی جەنگە و ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەکیتر وەسف بکرێت".
Your Comment