۵۰ ئۆتۆمبێلی بارکراو لە کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا گەیشتە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

بەشی سووریا- ئەمریکا ۵۰ ئۆتۆمبێلی بارکراو لە کەلوپەلی سەربازی و پێویستی لۆجیستی ڕەوانەی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی کرد لە دەڤەری دێرەزوور لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ڕێگەی دەروازەی ئەلوەلیدەوە کە لەنێوان عێراق و سووریادایە ۵۰ ئۆتۆمبێلی سەربازییان رەوانەکردوە، کە کەلوپەلی سەبازی  و لۆجستییان لە خاکی عێراقەوە بۆ سووریا بارکردبوو".

ئۆتۆمبێلەکان بارهەڵگر و تانکەری نەوت و ئۆتۆمبێلی گوێزەرەوەی لەخۆگرتبوو بەچەندین زرێپۆشەوە و بەرەوە کێڵگە نەوتییەکانی کۆمیکۆ و ئەلعەمەر کە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی هەسەدە دایە بەڕێکەوتوون.

News Code 222009

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha