بەشار ئەسەد داواکاریی سەرۆکی تورکیای بۆ کۆبوونەوە ڕەت کردەوە

بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا رایگەیاند، تاوەکوو تورکیا لەسەر خاکی وڵاتەکەی بێت ئەوا کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئەنجام نادات و پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە ئاسایی نابنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز لەبارەی پێشنیاری تورکیا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان، ڕەتی‌کردەوە کۆبوونەوەیەکی  لەوجۆرە لەگەڵ ناوبراو ئەنجام بدات، تاوەکوو تورکیا لە خاکی سووریا نەکشێتەوە و پشتیوانی‌کردنی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا رانەگرێت.

لەوەڵامی لێدوانی تورکیا کە دەڵێت، تیرۆیستان لە خاکی سووریاوە هەڕەشەن بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا، سەرۆکی سووریا وتی: "ڕاستیەکەی تیرۆرستان دەستکردی تورکیان وەکوو بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام و ئەو گرووپانەی دیکەی ناوی جۆراوجۆریان هەیە، هەتا ئێستاش تورکیا کۆمەکیان دەکات، ئیدی باسی کام تێرۆرست دەکات؟"، ئەسەد بەهیچ جۆرێک باسی هێزە کوردییەکانی سووریای نەکرد کە تورکیا وەکوو "تیرۆرست" ناویان دەکات.

ئەسەد وتی: "هەوڵی ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵیدا، تەنها بە ئامانجی پێدانی ڕەوایەتییە بۆ بوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا".

بەشار ئەسەد جەختی کردەوە، کە رژێمەکەی کارێکی ڕاست و دروستی کردوە کە لە ماوەی زیاتر لە ۱۲ ساڵی ڕابردوو بە هێزی سەربازی ڕووبەڕووی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بوەوە و وتی، ئێستاش ئەگەر کات بگەڕێتەوە هەر هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات، بەڵام دەڵێت، پێشبینی نەدەکرد ئەو زیانە گەورەیە بەر وڵاتەکەی بکەوێت، بەو پێیەی وەک خۆی دەڵێت چوونکە نەیاندەزانی چ پلانێک لە دژیان دانرابوو.

پەیوەست بە گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ نێو کۆبونەوەکانی کۆمکاری عەرەب، سەرۆکی سوریا وتی، "هەتا ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەب شتێکی ڕووکەشییەوە و زیاتر دروشمە، کۆمکاری عەرەب تا ئێستا نەبووەتە دامەزراوەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عەرەب".

News Code 221971

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha