وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی قاهیرە دەکات

بەشی سووریا- فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا، سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر دەکات و لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، سامح شوکری و پێنج ئەندامانی لیژنەی پەیوەندیدار بە کاروباری سووریا کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی میسر، لە ماڵپەری فەرمیی خۆیدا رایگەیاندووە: "بریارە سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری عەرەبی پەیوەندیدار بە سووریا بکات، کە لە کۆشکی تەحریر بەرێوەدەچێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وەزیری دەروەی سووریا و میسر دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئێوارە، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.

شایانی باسە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، دوای کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم دواییەی لە شاری جددەی پایتەختی سعوودیە، پێکهێنانی لیژنەیەکی پێنج کەسیی تایبەت بە کاروباری سووریای راگەیاند، کە لە سعوودیە، عێراق، میسر، ئوردن و لوبنان پێکهاتووە.

ئەمە دووەم سەردانی وەزیری دەروەی سوریاییە بۆ میسر لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هەروها پێشتر وەزیری دەرەوەی میسرش سەردانی دیمەشق کردبوو و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کۆبووەوە.

News Code 221995

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha