بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی دوێنێ تورکیا ئەکادیمیای هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای لە دێریکی کوردستانی سووریا و ناوچه جیاجیاکانی چهند شوێنێكی تریشی لە باکووری سووریا کردە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەیدا، بهڕێوبهریی خۆسەریی هێرشەکەی تورکیای بە خوێناوی وەسف کردووە، "کە تیایدا ۲۹ ئەندامی هێزەکانی دژ به ماددە هۆشبەرەکان شههیدبوون و ۲۸ی دیکەش برینداربوون و برینی هەندێکیان سەخته".
لە راگەێنراوەکەدا بێدەنگیی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە بۆردوومانەکانی توركیا بۆ سهر كوردستانی سووریا شەرمەزار كراوه، کە بەهۆیەوە دەیان قوربانی كهوتۆتهوه و زیانێکی زۆر بەر دامەزراوە گرنگهكان کەوتوون.
بهڕێوبهریی خۆسهریی داوای هەڵوێستێكی ڕوون لە كۆمهڵگای نێودەوڵەتی دەکات، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی تورکیا دژ بە ناوچەکانی كوردستان و هاووڵاتیانی سڤیل و هێزە سەربازییەکان، کە هەزاران قوربانیان لە شەڕی دژی داعش داوە.
Your Comment