-
لە وەڵامی سکاڵاکەی ئەو وڵاتەدا:
تورکیا لە ئەمریکا سکاڵایەکی لەسەر عێراق تۆمار کرد
بەشی جیهان- لە وەڵامی سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا، ئێستا ئەنقەرە بەهۆی زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریە نەوتیەکانی وڵاتەکەی، سکاڵایەکی لە واشنتۆن تۆمارکرد و داوای ۹۵۶ ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە عێراق دەکات.
-
بەشار ئەسەد جارێکی تر جەختی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا کردەوە
بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، مەرجی دانوستان کردن لەگەڵ تورکیا کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە کەماوەی١٢ساڵە لەخاکی سووریان.
-
ئەردۆغان لەسەر پرسی کەرکووک هاتەدەنگ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند پێویستە رێگری لەو چالاکیانە بگیرێت کە دەبنە هۆی دروستبوونی پشێوی و ناسەقامگیری لە کەرکووک.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هاوتا تورکەکەی:
هەر چەشنە گۆڕانکارییەکەی ژیۆپۆلۆتیک لە ناوچەکەدا ڕەت دەکەینەوە
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند هیچ گۆڕانکارییەکی ژیۆپۆلۆتیک لە ناوچەکەدا کە ڕێڕەوە مێژووییەکان سنووردار بکاتەوە قبووڵ ناکەین.
-
دژهتیرۆری پارتی:
فڕۆکهی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان له پێنجوێن کرده ئامانج
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژهتیرۆری کوردستان رایگهیاند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی له پێنجوێن کرده ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران.
-
شاندێکی ئەمریکی سەردانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سەربە تورکیایا لە سووریا کرد
بەشی سووریا- شاندێکی ئەمریکی سەردانی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریای کرد، ئەم سەردانەش بەیەکەم سەردانە لە دوای تێپەرینی 10 ساڵ بە سەر سەردانەکەی جۆن مەککەین سیناتۆری ئەمریکا.
-
میت کوژرانی بەرپرسێکی باڵای PKKی لە باکووری عێراق ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کوژرانی بەرپرسی نامەبەریی پەکەکەی لە عێراق-سووریا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی گارا ڕاگەیاند.
-
سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەکوو هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران
بەشی تورکیا- لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلاندا هاوسەرۆکانی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران.
-
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی KCK:
سیاسەتەکانی پارتی بەم شێوەیە بەردەوام بێت، PKK ڕووبەڕووی دەبێتەوە
بەشی تورکیا- ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند: ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی ئێستای، ئەوا PKK ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
-
تورکیا پێگەکانی خۆی لە سووریا بەهێز دەکات
بەشی سووریا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی نوێیان رەوانەی ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن ئاگربەست لە باکووری رۆژئاوای سووریا کرد.
-
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە
بەشی تورکیا- ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێم لهڕێگهى بۆریى توركیاوه دهستپێدهكاتهوه.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە هاوتا تورکەکەی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
-
بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وەزیری نەوتی عێراق لە توركیایە
بەشی تورکیا- وەزیری نەوتی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە لە ئەنقەرەیە.
-
بڕیارە وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان بکات
بەشی تورکیا- بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێر بكات.
-
شارەزایەکی ئابووریی عێراق:
تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان سێ مەرجی هەیە
بەشی تورکیا- شارەزایەکی ئابووریی عێراقی ڕایدەگەیەنێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، ئەنقەرە چەند مەرجێکی بۆ بەغدا داناوە.
-
میت ئیدیعا دەکات بەرپرسی میدیایی و ئەرشیڤی پەکەکەی لە باکووری عێراق کوشتووە
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی پەکەکە ڕایگەیاند لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانیاندا جەلال بیردال بەرپرسی میدیایی و ئەرشیڤی پەکەکە کوژراوە.
-
کونسۆڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەرکۆنەی کوشتنی خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی جیهان- لە کاتێکدا هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن، ئەمریکا دەڵێت هەرچەندە ئاگای لە وردەکاری هێرشەکان نییە بەڵام سەرکۆنەی زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لە ئەنجامی هێرشەکان دەکات.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە دەرەوەی سنوور دەیکات هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێم و بەغدا بکات
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوایان لە تورکیا کردووە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەدا دەیکات، هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
-
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان:
پێویستە ناوچەی دژە فڕین لەنێوان عێراق و تورکیا ڕابگەیێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات لە ڕێی دیاریکردنی ناوچەی دژە فڕینەوە، کار بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بکرێت.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
زۆری نەماوە PKK لە باکووری عێراق لەناوبەرین
بەشی تورکیا- یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا ئیدیعا دەکات وڵاتەکەی نزیک بۆتەوە لە لەناوبردنی بەتەواوێتیی پەکەکە لە باکووری عێراق.
-
رێکخراوێکی ئەمریکی:
تورکیا ۶۴ بارەگا و بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە
بەشی جیهان- رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند: "ئەمساڵ تورکیا ۸۲ شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە و بەگشتی ۶۴ بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
پارێزگاری سلێمانی:
دەبێت حکوومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشەکانی تورکیا بێنە سەر هێڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند سەڕەڕای بەردەوامیی هەوڵەکانی بەرپرسانی سڵیمانی بۆ وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر شار و شارۆچکە و شوێنە گشتیەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا تا ئێستا وەڵامیان نادەنەوە.
-
لە ۲۰۱۹وە تورکیا ۱۵ جار هێرشی کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان
بەشی تورکیا- دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات لە ساڵی ۲۰۱۹وە بەلایەنی کەم تورکیا ۱۵ جار هێرشی کردۆتە سەر شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
-
ئەمریکا باس لە ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا دەکات
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سەربە هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، تورکیا ۵ بۆ ۱۰ هەزار سەربازی لە سووریا جێگیر کردووە.
-
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:
ئەو ئۆتۆمبێلە لە سنووری پێنجوێن کرایە ئامانج هەڵگری بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان (CT) رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە سنووری پێنجوێن کردە ئامانج.
-
کوردستانی سووریا:
کردەوەکانی ئەنقەرە دەچنەوە خانەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی
بەشی سووریا- بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ، داوای کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی تورکیای کرد.
-
پەرلەمانتارێکی عێراقی:
تورکیا بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
بەشی تورکیا- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، توركیا چوار بنكەی سەربازیی نوێی لە خاکی عێراق دامەزراندووە و بەوەش بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
-
بەشار ئەسەد داواکاریی سەرۆکی تورکیای بۆ کۆبوونەوە ڕەت کردەوە
بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا رایگەیاند، تاوەکوو تورکیا لەسەر خاکی وڵاتەکەی بێت ئەوا کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئەنجام نادات و پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە ئاسایی نابنەوە.
-
هێرشەکانی تورکیا کاریگەریی دەبێت لەسەر چالاکییە هاوبەشەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان
بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا، لە ڕێگەی راگەێنراوێکەوە، بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لایەنی گەرەنتیدەری ڕووسیای سەبارەت بە بۆردوومانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان سەرکۆنە دەکات.
-
دژه تیرۆری کوردستان:
تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە رێگەی دوکان-خەلەکان کردە ئامانج
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە دوو هێرشی جیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل بەرپرسێکی ئەمنیی پەکەکە و چەکدارێک گیانیان لەدەست داوە.