بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەناوەندی بازرگانی جیهانی لە ئەنقەرە، پارتی دیموکراتی گەلان چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەبەشداری ۹۰۴ نوێنەری پارتەکە ئەنجامدا و بەدەنگدانی ئەندامانی کۆنگره، هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران و جێگای پەروین بوڵدان و میتحەت سنجار، هاوسهرۆکانی پێشوی ههدهپهیان گرتهوه.
هەر لەکۆنگرەکەدا ئەنجومەنی پارت و لیژنە پەیوەندیدارەکان لەناو هەدەپەدا هەڵبژێردران. هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی پارت، ئەندامانی جێگری ئەنجومەنی پارت، ئەندامانی لیژنەی دیسپلین و ئەندامانی لیژنەی دانوستان هەڵبژێردران.
لهکۆنگرهکهدا ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی ههدهپه لە ۱۰۰ ئهندامەوە کەمکرایەوە بۆ ۳۹ ئەندام، هەروەها ۱۵ ئەندامیش بەیەدەگ هەڵبژێردران.
هەدەپە تائێستا پێنج کۆنگرەی ئاسایی و سێ کۆنگرەی نائاسایی بەستووە، دوایین کۆنگرەی ئاسایی ئەو پارتەش لە ۳/۷/۲۰۲۲ بوو بەدروشمی "ئێمە چارەسەرین" لە کۆنگرەکەدا پەروین بوڵدان و میتحەت سنجار وەک هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە.
چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی هەدەپە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا پرسی داخستنی هەدەپە بووەتە پرسێکی گەرم لەنێو سیاسەتی تورکیا، لەو چوارچێوەدا لە ۵/۱/۲۰۲۳دا دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی هاوکارییەکانی هەدەپە لە حکوومهت ڕابگیرێت.
Your Comment