بڕیارە وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان بکات

بەشی تورکیا- بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێر بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لەم هەفتەیەدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات".

هەورامانی لە لێدوانێكدا راشیگەیاندووە: "لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە".

News Code 222019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha