بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە میت لەمبارەوە بڵاوی کردۆتەوە هاتووە: لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا، جەلال بیردال بە ناوی نهێنی سیدار سەرحەد بەرپرسی میدیایی و ئەرشیڤی پەکەکە/کەجەکە کوژرا.
راگەیەندرا کە بیردال کە بە ئەنجامدەری هێرشەکانی دژ بە تورکیا بووە و بە ناوی پەکەکە لە سووریا و عێراق چالاکییەکانی ئەنجامداوە و هانی بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە داوە بۆ پەڕینەوە بۆ تورکیا بۆ هێرشەکە و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ گرتووە بۆ چالاکییە لۆجستییەکانی پەکەکە.
Your Comment