زۆری نەماوە PKK لە باکووری عێراق لەناوبەرین

بەشی تورکیا- یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا ئیدیعا دەکات وڵاتەکەی نزیک بۆتەوە لە لەناوبردنی بەتەواوێتیی پەکەکە لە باکووری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی دەیلی سەباح لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە یاشار گولەر ڕایگەیاندووە: سوپای تورکیا هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ناچار کردووە تا ئاستێکی زۆر لە کوێستانی زاپ لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکشێنەوە.

ناوبراو لە درێژەدا دەشڵێت: چەکدارانی پەکەکە حەشارگەی زۆریان لە سەرانسەری زاپ دروست کردووە و تێیدا چەک و تەقەمەنی و خواردن و خواردنەوەیان حەشار داوە.

وەزیری بەرگریی تورکیا وتیشی: پەکەکە باش دەزانێت کە ناتوانێت لەو ئەنجامەی کە چاوڕوانیەتی هەڵێت، بۆیە دەستی بە پەلەقاژێ و هێرشی ناوەناوە کردووە.

News Code 221992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha