تورکیا بۆ دەست‌پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان سێ مەرجی هەیە

بەشی تورکیا- شارەزایەکی ئابووریی عێراقی ڕایدەگەیەنێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، ئەنقەرە چەند مەرجێکی بۆ بەغدا داناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەغدا و ئەنقەرە لە هیچکام لە دانوستانەکانی رابردوویاندا دەربارەی راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن؛ لەوبارەیەوە پێگەی سۆمەریە نیوز بڵاوی کردەوە: "ئەنقەرە بۆ ئەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ وڵاتەکەی لەژێر سەرپەرشتی بەغدا دەستپێبکاتەوە چەند مەرجێکی بۆ عێراق داناوە".

هاوکات نەبیل مەرسوومی شارەزای ئابووریی عێراق رایگەیاند: "یەکێک لە مەرجەکانی تورکیا بۆ عێراق ئەوەیە، دەبێت ئەو وڵاتە ئەو رێککەوتنە رابگرێت کە لەگەڵ ئێران هەیەتی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نەوت و غاز لەنێوانیاندا".

نەبیل مەرسوومی وتیشی: "مەرجێکی دیکەی تورکیا تایبەتە بە بڕی قەرەبووکردنەوەی لە بەرامبەر شکاندنی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوانیان لەگەڵ هەرێم، هەروەها تورکیا دەیەوێت عێراق بەردەوامبێت لە داشکاندنی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو کە لە هەرێمەوە هاوردەی دەکات بە رێژەی ١٣ دۆلار".

ناوبراو روونیشی‌کردەوە: "کۆتا مەرجی تورکیا ئەوەیە، دەبێت عێراق تێچووی چاکردنەوەی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق – تورکیا لە ئەستۆ بگرێت".

News Code 222011

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha