بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه تیرۆری کوردستان کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "کاتژمێر ۱:۰۰ی پاپشنیوەڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر بە گوێرەی زانیارییەکانیان، کاتژمێر۳:۳۰ی پاشنیوەڕۆ لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەکدارێک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەو راگەیەندراوەی دژه تیرۆری کوردستان لەکاتێکدایە، سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامی دوکان لەبارەی ڕووداوەکەی سەر رێگەی دوکان-خەلەکان، باسی لەوەکرد، دوو کەسی تیادا برینداربوون کە یەکێکیان خەڵکی سووریا و بە سەختی برینداربووە و ئەوی دیکەیان خەڵکی هەڵەبجەیە و برینەکەی سووکترە و لە نەخۆشخانەی دوکان چارەسەریان بۆ کراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
Your Comment