سیاسەتەکانی پارتی بەم شێوەیە بەردەوام بێت، PKK ڕووبەڕووی دەبێتەوە

بەشی تورکیا- ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند: ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی ئێستای، ئەوا PKK ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی KCK لە میانی بەشداری‌کردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەردا رایگەیاند: ئەمڕۆ هێرش دژی هەموو دەستکەوتەکانی کورد بەڕێوەدەچێت و پارتیش هاوکاری ئەو هێرشانەیە، پێویستە ئیتر لەو ڕووەوە نە خۆمان هەڵبخەڵەتێنین و نە کات بەفیڕۆ بدەین، بەڕاستیش دەبێت چیتر پارتی لەسەر ئەو هەڵوێستانەی ڕابگیرێت.

بە بڕوای قەرەسوو: بۆ ڕاگرتنی پارتی هەڵوێست و چالاکیی پێویستن، پارتی هاوکاریی دەوڵەتی تورکیا دەکات بۆ لە ناوبردنی دەسکەوتی کوردەکان.

قەرەسوو، ئاماژەی بەوەش دا، دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە لە کوردستانی تورکیا سیاسەتی لەناوبردن دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبەن، بەڵام ئەو سیاسەتە بۆ پارتی هیچ واتایەکی نییە، پارتی دەیەوێت هەموو کورد لەپێناو دەسەڵاتی سێ شاردا بفرۆشێت، پێویستە لەپێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان، خیانەت و هاوکارییەکانی پارتی ڕابگیرێن، ئیدی پێویستە دەست لەو سیاسەتانەیان هەڵگرن، چوونکە ئەوە نە وڵاتپارێزییە و نە ڕۆشنبیرییە، پێویستە ڕاستییەکان ببینرێن.

قەرەسوو، هۆشداریشی دا لەوەی، کە "ئەگەر پارتی بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا پەکەکە و پارتی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، زۆر بەڕوونی دەڵێم؛ هەرکەسێک ئەو سیاسەتانەی پارتی بە ڕەوا دەبینێت، ئەوا لەو شەڕە بەرپرسار دەبێت."

News Code 222030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha