کردەوەکانی ئەنقەرە دەچنەوە خانەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی

بەشی سووریا- بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ، داوای کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی تورکیای کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیەکدا بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ دەلێت، رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی شیرکەی سەر بە شارۆچکەی عەین عیسا لە پارێزگەی ڕەقە ۳ هاوڵاتیانی مەدەنی ژیانیان لە دەست‌داوە و ۳ی دیکەش بریندار بوون.

بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ، پێشێلکارییەکانی تورکیای بە نامرۆڤانە و قبووڵ‌نەکراو وەسف کردووە، هەروەها دەلێت، تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی شەڕئەنگێزیی خۆی، بەرامبەر ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و ئەنجامدانی گۆرانکاری دیمۆگرافی، ئەم کردوانەی ئەنقەرە دەچنەوە خانەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تورکیا: "یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و کۆمەڵکوژی دژی دانیشتووان ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا جیهان بەرامبەر بەم  پێشێلکاریانە بێدەنگی هەلبژراتووە".

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵئ ۲۰۱۹ەوە، لە دوای ئۆپەراسیۆنی سەرێ کانی و گرێ سپی، تورکیا بەبەردەوامی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان دەکات، شارۆچکەی عەین عیساش بەهێلی گەرمی نێوان تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەلایەکەوە و هێزەکانی سووریا دیموکرات لە لایەکی دیکەوە دادەنرێت.

News Code 221978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha